ناوه‌ندی مافه‌کانی مڕۆڤی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان له شاری ژن‌و ده‌ڵێت به پێی هه‌ندێک له ڕاپۆرته‌کان جه‌نایه‌تی داعش دژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له دوای ده‌ستپێکی ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنی موسڵ زیادی کردوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ڕێژه‌ی له سێداره دانی منداڵان، ژنان و پیاوان له موسڵ له به‌راوه‌رد له گه‌ڵ پێش ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنه‌که زیادی کردوه.
هه‌ر به پێی ئه‌م راپۆرتانه داعش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای ڕاکردنی خه‌ڵک له موسڵ ببستێت، هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی وه‌ک په‌رژین له به‌ره‌کانی شه‌ردا به‌کار دێنێت.
ڕۆبێرت کاڵوێل، وته‌بێژی کۆمیساریای باڵای مافه‌کانی مڕۆڤی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان ده‌ڵێت ئه‌وان ناتوانن ئێستا ئه‌م ڕاپۆرتانه پشت راست که‌نه‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ک ڕاپۆرتێکی سه‌ره‌تایی چاوی لێ ده‌که‌ن. به‌ڵام به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه ئاستی تۆند و تیژییه‌کان له‌م ڕۆژانه‌دا زۆر به‌رز بوه‌ته‌وه.
ڕۆبێرت کاڵوێل بۆ وێنه ئاماژه‌یدا به‌وه که له یه‌ک له‌و ڕاپۆرتانه‌ی ده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان گه‌شتوه وتراوه که سێ ژن و سێ منداڵ که‌وتونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ ته‌نیا به‌و هۆیه‌ی له کاتی ڕۆشتن له گۆندیکه‌وه بۆ گۆندیکی تر له گرووپه‌که جێ ماوه‌ن. یان له نمونه‌یه‌کی تردا بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه چاو ترسێن بکه‌ن 15 هاووڵاتی مه‌ده‌نیان له گۆندێکی نزیکی موسڵه‌وه کۆشتوه و ته‌رمه‌کانیان فڕێداوه‌ته ناو ڕۆبارێکی ئه‌و ناوچه‌یه.
ڕۆبێرت کاڵوێل: " له دوای نیوه‌ڕوی ڕۆژی 19ی مانگ، واته چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، داعش هه‌ر له‌و گۆنده، شش هاووڵاتی مه‌ده‌نیان به شریته‌وه بستوه‌ته‌وه به دوای ئۆتۆمبیلیکه‌وه و به ناو گونده‌که و ده‌وری پشتییدا به سه‌ر زه‌ویدا ڕایان کێشاون ته‌نیا به‌و تاوانه‌ی که ئه‌مانه له که‌س و کاری به‌رپرسانی ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ن که ئێستا دژی داعش شه‌ر ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌کۆترێت به ده‌سته‌ی چه‌که‌کان و به تێڵا هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئه‌م شش هاووڵاتییه و چاره‌نووسیشیان نادیاره."
ڕۆبێرت کاڵوێل ده‌ڵێت ناوه‌نده‌کی ئه‌وان پێشتر ڕاپۆرتی کردبوو که نزیک به 80 هاووڵاتی مه‌ده‌نی و 50 ئه‌فسه‌ری پێشووی پۆلیسی عێراق له چوار ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌ست داعش کۆژراون. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی یه‌ک له قۆربانیه‌کان منداڵێکی که‌م ئه‌ندام بووه که له‌و گرووپه گۆندییه‌ی وه‌دوا که‌وتبوو که به زۆر له گوندێک نزیکی موسڵ ده‌گوازرانه‌وه بۆ گوندێکی تر.
ڕۆبێرت کاڵوێل: "ئێمه زۆر له‌وه ده‌ترسین که ئه‌م راپۆرتانه دوایین ڕاپۆرت نابێت که ئێمه سه‌باره‌ت به وه‌حشی گرییه‌کانی گرووپی داعش ده‌یبیستین. ئێمه داواکاری پێشووی خۆمان له هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانه‌کانیان دووپات ده‌که‌ینه‌وه که هه‌مۆ هه‌وڵه‌کانی خۆیان بخه‌نه گڕ تا ئه‌رخایه‌ن بن هێزه‌کانیان به هیچ شیوه‌یێک دژی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ناوچه ژێر ده‌سه‌ڵاته‌کانی داعش ڕاده‌که‌ن تۆندو تیژی و کرده‌وه‌ی نایاسایی به کار نه‌هێنن و له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش که گۆمان ده‌کرێت ئه‌ندامی داعشن به پێی یاسا نێونه‌ته‌وییه‌کان هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن.
ڕۆبێرت کاڵوێل ده‌ڵێت ناوه‌نده‌کی ئه‌وان به ڕشتی نیگرانی ئه‌و بڕیار و کرده‌وه تۆندانه‌یه که له لایه‌ن به‌رپرسانی شاری که‌رکوک له باکوری عێراق به‌رانبه‌ر به ئاواره‌کان گیراوه‌ته به‌ر. ئه‌و ده‌ڵێت هێزه ئه‌منیه‌کانی کورد گوایه به بیانوی قه‌ره‌بو کردنه‌وه‌ی هێرشه‌که‌ی حه‌وتوی ڕابردوو بۆ سه‌ر که‌رکوک سه‌دان بنه‌ماڵه‌یان له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌رکردوه.
* ڕاپۆرتی Lisa Schlein