یه‌ک له به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایده‌گه‌یه‌نێت که شه‌ڕی ئازادکردنی مووسڵ بێ به‌شداری کردنی سه‌ردار قاسم سوله‌یمانی و ڕاوێژه‌کانی ئه‌وان ناچێته سه‌ر. له هه‌مان کاتدا، ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نابێت ڕێگه بدرێت به ئه‌و هێزه نافه‌رمییانه‌ی که له شه‌ڕی ناوخۆی عێڕاق مافه‌کانی مرۆڤیان پێ شێل کردووه چێتر به‌شداری شه‌ڕه‌کان بن و له ئه‌وان شه‌ڕی ئازادکردنی مووسڵ.
به‌شداری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ ئازاد کردنی مووسڵ یه‌کێکی دیکه له ئه‌و باسانه‌یه که تا لایه‌نه‌کان له سه‌ری رێک نه‌که‌ون شه‌ڕی ئازاد کردنی مووسڵ ده‌ست پێ ناکات. به‌رپرسانی کورد ده‌ڵێن به هۆی ئه‌وه کوردێکی زۆر له مووسڵ ده‌ژیت ده‌بێت کورده‌کان به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه بکه‌ن له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه ده‌بێت مافی ئه‌وان بۆ به‌شداری له ئیداره‌ی دواڕۆژی مووسڵ بپارێزرێت.
له به‌رامبه‌ردا، هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی که له په‌یوه‌ندی پاراستنی مافی کوردان له ده‌ڤه‌ری مووسڵ ده‌درێت جێگای متمانه نیه و به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه له ئه‌و شه‌ڕه جگه له گیان به‌ختکردنی ژماره‌یه‌کی نادیار له پێشمه‌رگه هیچ قازانجێکی بۆ کورد تێدا نابێت.
بۆ باس له سه‌ر ئه‌م مژاره میوانداری به‌ڕێز کاوه جه‌م، ڕۆژنامه‌وان له هه‌ولێر، ده‌که‌ین.