Accessibility links

فرمان عەبدولرەحمان: داعش خاوەنی زیاد لە 50 گۆڕی بە کۆمەڵ بووە بۆ کۆمەڵکوژییەکانی


چاودێران تیشکدەخەنە سەر کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، رەوشی مرۆڤبوون و مەترسی لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی راماندەگرێت لەبەردەم گومان و بەرپرسیارێتی گەورەدا. کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە، بەڵام ئایا خودی مرۆڤ و پەروەردە و ئاین و جیهان بەشدار نیین لەم نەهامەتییە گەورەیەدا. ئایا ئەوەی داعش لەدوای خۆی بەجێیهێشتووە تەنها کارەسات و کۆمەڵکوژییەکانە، یان هەزاران چیرۆک لەپشت ئەو کۆمەڵکوژیانەوە ئامادەگیان هەیە و هاوکات ئەوەی هیومان رایتس ۆوچ ئاماژەی پێداوە بە دۆزینەوەی تاکە یەک گۆڕی بە کۆمەڵی کۆمەڵکوژییەکانی داعش؛ بەڵام بە دڵنیاییەوە سەدان گۆڕی بە کۆمەڵ لە عێراق لە سوریادا هەن کە تائەوڕۆکە زوربەیان نەدۆزراونەتەوە، بەڵام فرمان عەبدول رەحمان دەڵێت زیاد لە 50 گۆڕی بە کۆمەڵ راگەیەندراون بەڵام بە شێوازێکی زانستی و ورد کاریان لەسەر نەکراوە.

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و دوکۆمێنتاریست فرمان عەبدولرەحماندا سازکردووە.

گەڕان بە دوای چیرۆکەکانی داعشدا دۆزینەوەی قوڵایی و کاریگەریی ئەو کارەساتانەیە کە داعش لەو ناوچانەدا دەرحەق بە خەڵک و شارستانیەت ئەنجامیانداوە، هەربۆیە فرمان عەبدولرەحمان نەک هەر لەزمانی شایەتحاڵەکانەوە چیرۆکە راستەقینەکانمان بۆ تۆمار دەکات و شرۆڤەیان دەکات بەڵکە ئەو دەیەوێت بە رێکخراوە گەورەکانی جیهان و بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بڵێت کە داعش زۆر لەوە دڕندەتر بووە کە ئێوە تۆمارتان کردووە، داعش تەنها بەرپاکاری چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ نەبووە بۆ رەشەکوژییەکانی بەڵکە خاوەنی سەدان گۆڕی بە کۆمەڵ و تاوانی گەورەیە کە تا ئەوڕۆکە هەندێکیان ئاشکرا بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:51 0:00

XS
SM
MD
LG