Accessibility links

داعش لە ترسی هێرشی سەر حەویجە هێزەكانى بڵاوە پێدەكات


داعش چەكدارەكانى لە حەویجە دەردەكات و بە ناوچە كوردستانیەكانى دیالە و سەڵاحەدین دا بڵاوەیان پێدەكات ، ئەوەش لە كاتێكدایە وادەى هێرشى هێزە عێراقیەكان بۆ سەر ئەو قەزایە نزیكبووەتەوە.

محەمەد حاجى عومەر بەرپرسى كۆمیتەى قەرەتەپەى یەكێتى ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش لە حەویجەوە چەند گروپێک چەكدارى رەوانەى ناوچە كوردستانیەكانى دیالە كردووە و هێزەكانیان بە حەمرین دا بڵاوەپێكردووە."

وتیشى"بۆ بەرگرتن بە هێرشى لەمەودواى داعش لە حەمرین ، وەكو هێزە كوردیەكان لەگەڵ سوپاى عێراق دا گفتووگۆمان كردووە و ئامادەكارى دەكەین"

بەپێى وتەى بەرپرسانى پێشمەرگە، زۆربەى ئەو چەكدارانەى داعش كە لە حەویجەوە رەوانەى حەمرین كراون خۆیان خەڵكى ناوچەكەن.

عەقید كاوە محەمەد فەرماندەى پێشمەرگە لە پارێزگاى دیالە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لە سنورى حەمرین بۆشایى ئەمنى هەیە ، ئەو هێزەى داعش كە لە حەویجەوە هاتوون سود لەو بۆشاییە ئەمنیە بۆ هێرش كردن و دانانى بۆمبى چێنراون وەردەگرن."

داعش زۆربەى شاروشارۆچكەكانى لەدەستداوە و ، بەپێى وتەى بەرپرسانى ئەمنى پلانى داهاتووى داعش ئەنجامدانى تەقینەوە و شەرى پارتیزانیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:08 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG