Accessibility links

داعش هەڕەشەی سەربڕینی کرواتیـیەک دەکات


داعشەکانی میسر کە ناوی ویلایەتی سینایان لە خۆیان ناوە، دەڵێن پـیاوێـکی کرواتی سەردەبڕن ئەگەر بێت و لە ماوەی 48 کاژمێردا دەسەڵاتدارانی میسر هەموو ژنانی موسڵمان لە زیندانەکاندا ئازاد نەکەن.

لە چوارشەممەوە لەسەر ئنتەرنێت ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا کەسێـک نیشـان دەدرێت، دەڵێت ناوی تۆمسلاڤ سالۆپێـکە و تەمەنی 30 سـاڵە و لە کۆمپانیایەکی نەوت لە قاهیرە کاری کردووە و لە 22 ی مانگی حەوتەوە لە لایەن داعشەوە دەسـتگیرکراوە.

پـێشتر لە 24 ی مانگی حەوت وەزارەتی دەرەوەی کرواتیا ڕایگەیاند هاوڵاتیـیەکی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە لە قاهیرە ڕفێندراوە، ناوی تەواویان ئاشکرا نەکرد و تەنها یەکەم پـیتی ناوی خۆی و پاش ناوەکەیان ڕاگەیاند (ت. س.).

هەر ئەو کاتەش کاربەدەسـتانی ئاسایشی میسر ڕایانگەیاند کەوا بە دوای ناوبراودا دەگەڕێن.

XS
SM
MD
LG