وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا ده‌ڵێت تاووتوێی ئه‌وه ده‌کات که ئایا داعش له میانه‌ی هێرشێکدا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له دژی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان چه‌کی کیمیای به‌کار هێنابێت یان نا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا کە لە ئێسـتادا ژمارەیەک سەربازی مه‌شق و ڕاهێنان به هیزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌کەن گوتی رۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو نزیکه‌ی 60 پێشمه‌رگه له کاتی شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعش دووچاری برینی ئاکامی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی بوونه‌ته‌وه .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی چوارشەممە ئه‌لیستێر به‌یسکی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا گوتی؛ کۆشکی سپی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ده‌دات و ده‌ڵێت ئێمه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و هه‌موو ده‌نگۆکانی بەکارهێنانی چه‌کی کیمیایی زۆر به هێند وه‌رده‌گرین.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌مانثا پاوه‌ری باڵوێزی ئه‌مەریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وا لێکۆڵینه‌وه ده‌کات له‌وه‌ی ده‌گوترێت که ملیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چه‌کی کیمیاویـیان له دژی هێزه کوردیـیەکان به‌کارهێناوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌مریکایی گوتویانه شیانی ئه‌وه هه‌یه که داعش له‌و هێرشه‌دا چه‌کی کیمیاییان به‌کار هێنابێت.
جێی ئاماژه‌یه، واشنتن زانیاری جێی متمانه‌ی لا هه‌یه که ئه‌و گازه‌ی له هێرشه‌کەدا به‌کارهێنرابوو، گازی خه‌رده‌ل بووه که پێده‌چیت ملیتانه‌کان له سوریا به‌ده‌ستیان هێنابێت.