Accessibility links

بەلجیکا بە نیازە پاسپـۆرت لەو کەسانە بسەنێتەوە کە گومانیان لێدەکرێت هەوڵی پەیوەندی بە داعشەوە دەدەن


حکومەتی بەلجیکا پـێشنیاری بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە یاسایەک پەسەندبکات کە ڕێگە بدات پاسپـۆرت و ناسـنامە لەو کەسانە بسەنرێنـنەوە کە دەسەڵاتداران پـێـیان وایە بە نیازن بەرەو سوریا و عێراق بڕۆن بۆ پەیوەندیکردن بە داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە.

کۆین جینز وەزیری دادی بەلجیکا ڕۆژی هەینی گوتی یاساکە ئەگەر پەسەندبکرێت، ئەوا جێهێشـتنی وڵات بۆ بەشداریکردن لە کاری تێرۆرسـتی دەبێتە تاوان.

ئەم هەنگاوەی بەلجیکا پاش ژمارەیەک ڕاپـۆرت دێت کە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە بەلجیکا یەکێـکە لەو وڵاتانەی خەڵکی لێ ڕۆیشتووە بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە.

مەزەندە دەکرێت نزیکەی 300 کەس کە زۆربەیان گەنجن لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پەیوەندیـیان بە داعش و گروپەکانی دیکەوە کردبێت. ئەم ژمارەیە بۆ وڵاتێـکی ئەوروپایی وەکو بەلجیکا زۆرە کە ژمارەی دانیشـتوانی نزیکەی 11 ملیۆنە.

جێی ئاماژەیە هاوڵاتیـیانی بەلجیکا دەتوانن تەنها بە ناسـنامەکەیان بۆ هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە بڕۆن، لەوانە تورکیا کە بە ڕێگەیەکی سەرەکی بۆ پەیوەندیکردن بە گروپە توندڕەوەکانی ناو سوریا دادەنرێت.

پـێشـتر ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەڕەنسا و دانیمارک هەنگاوی لەو شێوەیەیان ناوە.

XS
SM
MD
LG