رژێمی ئیران ساڵه‌هایه به هۆی پـێشـلکاریه‌کانی له دژایه‌تی کردنی بیر‌و رای ئازاد و کپکردنی ده‌نگی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان له لایه‌ن ووڵاتان و رێکخراوه مرۆڤه‌ییه‌کانه‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌کرێت و به دوژمنی هه‌ره سه‌ختی رۆژنامه‌نووسان ناو ده‌برێت. عیرفان قانعی فه‌رد لێکۆ‌ڵه‌رو توێژینه‌ری مێژوی هاوچه‌رخ و هه‌روه‌ها نووسه‌ری بیره‌وه‌ریه‌کانی سه‌رۆک کۆماری عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمانڕه‌واو ڕابه‌رانه که رێگر بوونه له ده‌ربڕینی بیر‌و رای ئازاد له مێژو ئه‌بینین نه‌ماوون ئێستا، به بروا منیش هه‌ر ووڵاتێک ئه‌گه‌ر ئیشی وا بێت ئه‌ڵبه‌ته ناتوانی له داهاتۆدا زه‌مانه‌تێکی بۆ ئه‌وه هه‌بێت که بمێنیته‌وه. ده‌شڵێت له دیدیکی مرۆڤایه‌تیانه و ویژدانیه‌وه ناتوانین بڵێن مرۆڤێک که له زیندان بێت به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به جۆرێکی تر بیر ده‌کاته‌وه ئه‌مه پێم وایه شێوازێکی ئینسانی نیه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ماڵپه‌رو رۆژنامه‌کاندا به دژی ده‌نووسرێت، قانعی فه‌رد ده‌ڵێت من نێوی ده‌نێم عه‌جولی، وه تۆزێک نێوی ده‌نێم کوردایه‌تی فرۆشتنێکی په‌تی. ده‌شڵێت ئه‌و مێژوو نووسه‌ی بیه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه ئه‌بێت هه‌زینه‌و نرخ و باجه‌که‌ی بدات. ده‌شڵێت پیاو هه‌ر سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه پێم وایه له هه‌موو شتێک باشتره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:50 خوله‌كه.