ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق پێشنیازی کردووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچکه و گوندانه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان بۆ سه‌ر پارێزگاکانی خۆیان گه‌یشتۆته په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش خستویه‌تیه به‌رده‌ست لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان.
پێشتر ئه‌م پڕۆژه‌یه مشت و مڕێکی سیاسی له ناو عێراقدا هێنایه ئاراوه.
گۆران تۆفیق، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا ده‌ڵێت ئێستاش هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا نین.
له‌م پڕۆژه‌یه‌دا داواکراوه دیمۆگرافیای ناوچه جێناکۆکه‌کان وه‌ک ساڵانی پێش 1968 بێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:57 خوله‌که.