پێده‌چێت کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، ڕێی خۆی بڕیبێت بۆ ناو په‌رله‌مانی عێراق
پاش ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له په‌رله‌مانی عێراق باس له ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانی کراوه ، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌کرێته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان.
نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاپۆرتی هاوپه‌یمانێتی کوردستان ده‌خوێنێته‌وه که تایبه‌ت بووه به باسکردن له ڕووداوه‌کانی شاری سلێمانی ، دواتر لیستی گۆڕان که ڕاپۆرتی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات ، ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی کوردستانی (ئه‌شواق جاف) که سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه ، قسه‌کان به نوێنه‌ره‌که‌ی گۆڕان ده‌بڕێت و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک داوای لێده‌کات بێده‌نگ بێت ،به‌ڵام ئه‌شواق هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش فرمانی ده‌داتێ له هۆڵی په‌رله‌مان بچێته ده‌رێ.
له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ، گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا ڕاپۆرتێکی بۆ ناردووین و به ووردی باس له‌و ڕووداوه ده‌کات. ماوه‌ی ڕاپۆرته‌که 8:00 خوله‌که.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕووداو هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ به‌کر حه‌مه سدیق ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان کردووه و ماوه‌که‌ی 5:49 خوله‌که.
ده‌توانن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که و گفت و گۆکه بن.