Accessibility links

شێرکۆ میروەیس: داعش لە رێگەى ناردنى هێز بۆ دیالە دەیەوێت لە بەغدا نزیک بێتەوە


بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى لەپارێزگاى دیالە، دەڵێت داعش هێزێکى زۆرى رەوانەى پارێزگاى دیالە کردووە و بەپێویستى دەزانێت حکومەتى عێراقى مەترسیەکانى داعش بۆ سەر ئەو پارێزگایە بەهەند وەربگرێت، هەروەک داوا لەهەرێمیش دەکات ژمارەى هێزەکانى پێشمەرگە لەو ناوچەیە زیاد بکات.

شێرکۆ میروەیس بەرپرسى مەڵبەندى خانەقین، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"دیالە ناوچەیەکى ستراتیژى یە و هاوسنورە لەگەڵ ئێران و بەغداى پایتەختیشدا ، بۆیە داعش دەیەوێت شەرِ بۆ ئەو پارێزگایە بگوێزێتەوە."

وتیشى"ژمارەیەکى زۆر چەکداریان بەشێوەى مەفرەزەى بچوک بچوک بڵاوە پێکردووە."

رۆژى 22 ى ئەم مانگە داعش لەپارێزگاى دیالە چەندین هێرشى گەورەى ئەنجامدا ، کەهێرشەکان هاوکات بوون لەگەڵ سەردانەکەى وەزیرى ناوخۆى عێراق دا بۆ ناو شارى بەعقوبەى سەنتەرى پارێزگاکە، کەیەکێک لەهێرشەکان پەلامار بوو بۆسەر سەربازگەى کەرەکوش لەنزیک ناحیەى مەندەلى.

شێرکۆ میروەیس ، پێیوایە ناردنى هێز لەلایەن داعشەوە بۆ دیالە گۆرِینى تاکتیکى شەرِە ، بەو پێیەى دەیانەوێت شەرِەکە بۆ نزیکى بەغدا بگوێزنەوە و زووتر بگەنە ئامانجەکانیان.

سەبارەت بەژمارەى چەکدارەکانى داعش لەدیالە، بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لەخانەقین وتى"نزیکەى 300 بۆ 400 چەکدارى داعش بڵاوەیان کردووە و سەرجەمیان لەپارێزگاکانى ئەنبار و تکریت و کەرکوکەوە هاتوون."

پارێزگاى دیالە لەدواى رووخانى رژێمى بەعسەوە ، یەکێکە لەو پارێزگایانەى کە پێگەى گروپە چەکدارە سونەکانى تێدا بەهێز بووە و زۆرترین توندوتیژى تاپێش دروستبونى داعش لەو پارێزگایە ئەنجامدراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:58 0:00

XS
SM
MD
LG