Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی سـازدانی هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت ده‌کات


نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئاگاهی داوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی دیکه‌ قایل نه‌بن دانوسـتاندن بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانی سیاسی نێو وڵاته‌که‌، ئه‌وا داوای سـازدانی هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت ده‌کات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا که‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بڵاوکرایه‌وه‌، تیایدا هاتووه‌ " کاتێـک لایه‌نی به‌رامبه‌ر ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی دانوسـتاندن دابنیشێت و سووره‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی قه‌یران، ئه‌وا سه‌رۆک وه‌زیر ناچار ده‌بێت داوای هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت بکات.
گوته‌بێژێـکی حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌م به‌یانـنامه‌یه‌ی مالیکی داوایه‌کی به‌ په‌له‌ نیـیه‌ بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵـکو هاندانێـکه‌‌ بۆ حزبه‌ سیاسیـیه‌کانی دیکه‌ که‌ به‌ دانوسـتاندن قایل بن، وه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت سـازده‌کرێت.
XS
SM
MD
LG