Accessibility links

خه‌ڵات عومه‌ر: فه‌رامۆشکردنی سونه‌ی عێراق شه‌ڕی تر به‌دوای خۆیدا دێنێت

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌ناوبردنی داعش له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ که‌وتووه‌ته‌ سه‌ر کات، به‌ڵام وه‌ک به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌کان بۆی ده‌چن داعش له‌ عێڕاق کۆتایی پێ دێت. دووای نه‌مانی داعش ئایا حکومه‌تی عێڕاقی ده‌توانێت به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، له‌ کاتێکدا شیعه‌ له چاو‌ رابردوو زیاتر به‌هێزتربوون، هێزه‌ میلیشیاکانیان رێکخراوترو تۆکمه‌ تر له‌ جاران، سونه‌کان نه‌ک په‌راوێز به‌ڵکو روبه‌ڕووی دۆزێکی تر بوونه‌ته‌وه‌، داگیرکردنی شاره‌کانیان له‌ لایه‌ن حکومه‌تێکی عێڕاقی که‌ زیاتر شیعه‌کان ده‌سه‌لاتدارن، له‌م وتوێژه‌ نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی خه‌ڵات عومه‌ر سه‌ره‌رای ئه‌و بۆچوونانه‌ لاشی وایه‌ دۆخه‌که‌ پڕ مه‌ترسییه‌، ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر باڵانسی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق وه‌ک ئێستا بێت، ناوچه‌که‌ شه‌ڕی تر به‌دووای خۆیدا دێنێت، شێوه‌ داعشێکی تر رێکخراوتر و نێو نه‌ته‌وه‌یی تر دروست ده‌بێت."

ئه‌م نوسه‌ره‌ وه‌لاوه‌ نانی سونه‌ی عێراق که‌ ئه‌مریکییه‌کانیش مه‌به‌ستیانه‌ ئه‌وه‌ روو نه‌دات، به‌ڕای ئه‌و ناجێگیرییه‌ک بۆ ئه‌وروپاو ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش دروست ده‌کات، خه‌ڵات وتی "ئه‌و بارودۆخه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وروپاو شوێنی تر، ئێستا سلێمانی و هه‌ولێر له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌ جێگیر ترو که‌م ترستره‌ له‌ چاو له‌نده‌ن و ستۆکۆڵم و پاریس، واته‌ دروست بوونی داعشی تر ده‌بێت به‌ری لێبگیرێت، به‌رای من به‌ رازی کردنی سونه‌کانی عێراقه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تاکوته‌نهای شیعه‌کان."

XS
SM
MD
LG