بن‌عەلی یەلدەرەم سەرۆک وەزیری تورکیا لەگەڵ چەند وەزیرێکی حکومەتەکەی سەردانی عێراقی کردوه. سەرۆک وەزیری تورکیا لەم سەردانەیدا لەگەڵ سەرۆکی وه‌زیرانی عێراق دیداری کرد و دوای ئه‌م چاوپێکه‌وتنه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی کێشه‌ی ئاماده بوونی هێزه‌کانی تورکیا له باشیک به‌م زوانه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
لە کۆبونەوەکاندا هه‌روه‌ها باسی گەشەسەندی ئابوری و پەیوەندی دوولایەنیەکان کرا. ئایا ئاماده بوونی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له عێراق به مانای چاره‌سه‌ری یه‌کجاری کێشه‌کانی نێوان دوو لایه‌نه‌که‌یه؟ تورکیا و ئێران چۆن ده‌توانن له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له عێراق بگه‌نه جۆرێک هاوده‌نگی و هاوبه‌شی؟
سەبارەت بە پیگه‌ی تورکیا له عێراق و هاوسه‌نگی هێزی تورکیا و ئێران له‌و وڵاته وتووێژێکمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز په‌رویز ره‌حیم، مامۆستای زانسته‌گه‌لی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر کردوه.