Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە عێراق دەیان ئێرانی دەکوژرێن


ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەنزیخانەیەکی نزیک شاری حللەی باشوری بەغدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 70 کەس کوژراون کە زۆربەیان شیعەی ئێرانی بوون.

فەلاح ئەلڕازی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای بابل بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت لەو 70 کوژراوە کەمتر لە دەیان عێراقی بوون و ئەوانی دیکە ئێرانین کە لە مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا گەڕابوونەوە.

هاوکات ئەفسەرێـکی پـۆلیس گوتی لە کاتی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکە 7 پاسی پـڕ لە سەرنشین لە بەنزیخانەکەدا بوون کە دەکەوێتە سەر جادەی سەرەکی نێوان هەردوو پارێزگای بابل و دیوانیە لە نزیک شارۆچکەی شوملی لە ڕۆژهەڵاتی شاری حللە. گوتیشی سەرنشینەکانیش بریتی بوون لە عێراقی و ئێرانی و بەحرێنی.

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG