Accessibility links

پەرلەمانتاری نەوزاد رەسوڵ: ئێمە وەک نوێنەرانی کورد لە بەغدا نەمانتوانی چیتر بێدەنگ بین


بارودۆخی ئابوری و قەیرانە بەردەوامەکانی هەرێمی کوردستان تێکڕا کاریگەری خستۆتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵک و هاوکات سەرجەم کەرتە تایبەت و گشتییەکانی بواری ئابوری و تەندروستی و تێکڕای بوارەکانی ژیان.

نەهامەتی خەڵک و بێ موچەيى فەرمانبەرانى كوردستان لە هوڵى پەرلەمانى عيراق خرایە بەردەم پەرلەمان و داواکرا ليژنەيەك له په رله مانى عيراق پيكبيت و كار لەسەر چارەسەركردنى بئ موچەيى له كوردستان و دەرخستنى راستييەكان له بارەى كيشەى نەوت و بودجەى نيوان هەريم و بەغدا بكات.

پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق نەوزاد رەسوڵ کە یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارانەی کە ئەو پێشنیارانەی خستە بەردەم پەرلەمانی عێراق، ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەوبارەیەوە لەگەڵدا سازداوە..

نەوزاد رەسوڵ دەڵێت "ئێمە وەک نوێنەرانی کورد لەبەغدا نەمنتوانی چیتر بێدەنگ بین، پێمانباش بوو وەکو بیرۆکەیەک پێشتر گفتوگۆمان کرد کە داوایەک پێشکەشی پەرلەمانی عێراق بکەین، کە ژیان و گوزەرانی خراپی هاوڵاتیانی کوردستان بەتایبەتی موچەخۆران بخەینە ناو دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە".

هەروەها لەدەرئەنجامدا دەڵێت "دەرئەنجام لیژنەیەک دروستکرا بۆئەوەی بەدواداچوون بکات و لەماوەی مانگێکدا راپۆرتێک پێشکەش بکات بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکاتەوە، ئێمەش بتوانین دەنگی لەسەر بدەین".

سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو قەیرانە ئابوریانە نەوزاد رەسوڵ تیشکدەخاتە سەر "پارەیەکی زۆری هەم هەرێم و هەم عێراق لەشەڕی داعشدا سەرفکرا، هاوکات نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزینی گەورەی بەخۆوە بینی، هاوکات روئیایەکی تۆکمە لەکوردستان نیە بۆ بەڕێوەبردنی خەڵک".

دەشڵێت "ئەم قەیرانە ئابورییە گەیشتە ئاستێک کە بوو بە مۆتەکە بەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی کوردستان".

هاوکات دەڵێت "چیدیکە فەرمانبەرانی کوردستان لەحکومەتی هەرێمی قبوڵ ناکەن کە بۆ ماوەیەکی دورودرێژ موچەکانیان وەرنەگرن".

سەبارەت بە ئاکامی ناکۆکییەکان نەوزاد رەسوڵ دەڵێت "ئەگەر ناکۆکییە سیاسییەکان لەنێوان دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبێت، خۆ نابێت باجەکەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بیدەن"

لەڕێگەی ئەم بەسستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن....

XS
SM
MD
LG