Accessibility links

پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت: ئەگەر خۆپیشاندانەکان ئاڕاستەیەکی خراپ وەرگرن لەوانەیە خوێنێکی زۆر بڕژێت


قەیرانە ئابوری و سیاسی و ئاسایشییەکانی عێراق شارەزایان و چاودێرانی خستۆتە بەردەم نیگەرانی و بۆچونی جیاوازەوە، هاوکاتی هەڕەشەکانی سەدر و هەوادارانی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی گەورە بۆ رۆژی هەینی و مانۆرە سەربازییەکانی رەوتی سەدر و وادەی مانۆرێکی گەورەی سەربازی حکومەتی عێراقیش کە وابڕیارە رۆژی پێنج شەممە لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت؛ تێکڕا نیگەرانییەکان و ترس لەتوندوتیژی باڵیکێشاوە بەسەر شیکاریی و چاوەڕوانییەکاندا.

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری کورد لە عێراق ئەمین بەکر سازکردووە.

ئەمین بەکر دەڵێت "رەنگە سەدرییەکان هێزی سەربازیان هەبێت، بەڵام تا ئەمکاتە نایانەوێت مانۆر بکەن، بەڵام ئەوان مانۆر بە خەڵک دەکەن"

هەروەها دەشڵێت "سەدرییەکان لەبەرئەوەی جۆرێک لە پابەندبونێکی مەزهەبیان هەیە وەکو مەرجەعێک دەتوانێت بە ئاسانی خەڵک کۆبکاتەوە، ئەو خەڵکە ئاڕاستە بکات، دەیەوێت لەڕێگەی ئاڕاستەکردنی ئەم خەڵکە جۆرێک لەشۆڕش بکات"

لەبارەی مەترسی ئەمجارەی خۆپیشاندانی چاوەڕوانکراوی رەوتی سەدرییەکان ئەو پەرلەمانتارەی عێراق دەڵێت "بارودۆخەکە لەعێراقدا لەڕووی ئەمنییەوە ئاڵۆزە، ئومێدەکەین ئاڕاستەی خراپ وەرنەگرێت، دەنا دواجار لەوانەیە خوێنێکی زۆر بڕژێت"

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:31 0:00

XS
SM
MD
LG