Accessibility links

پەرلەمانی عێراق ماوەی 3 ڕۆژ مۆڵەت بە سەرۆک وەزیر دەدات


تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق دەڵێت پەرلەمانی وڵاتەکەی 3 ڕۆژ مۆڵەتی بە سەرۆک وەزیر داوە تاوەکو پـێکهاتەی حکومەتە نوێـیەکەی ڕابگەیەنێت.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعێراقیـیە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەواڵێـکیدا کە لە لایەن پەیامنێرێـکیەوە بڵاوکرایەوە گوتی پەرلەمان هەتا ڕۆژی پـێنجشەممە مۆڵەتی بە حەیدەر عەبادی داوە بۆ ڕاگەیاندنی حکومەتە نوێـیەکەی، ئەوەی پـێش 6 هەفتە لەمەوبەر بەڵێنی دابوو پـێکیبهێنێت لە کەسانی تەکنۆکرات کە لەسەر بنەمای حزبی دەسـتنیشان نەکرێن.

ڕۆژی یەکشەممە موقتەدا ئەلسەدر مەلای شیعەی عێراق پەرەی بە ناڕەزایـیەکانی دا لە دژی حکومەتەکەی عەبادی و دەسـتیکرد بە مانگرتن لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە ئۆفیسەکانی حکومەت و دەوڵەتی لێـیە لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتان.

هاوکات سیاسەتکارانی دیکە هەن لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا نیـین.

جێی ئاماژەیە بەشێـکی زۆری عێراقیـیەکان ناڕەزایی‌یان هەیە لە بەرامبەر حکومەت و دەڵێن کەموکوڕی زۆری هەیە لە پـێشکەشکردنی خزمەتگوزاریـیەکاندا و هەروەها گەندەڵیـیەکی زۆریش هەیە.

XS
SM
MD
LG