Accessibility links

عادل نوری ده‌ڵێت پـێویسته‌ ڕێکخراوه‌ جیهانیـیه‌کان وتاره‌کانیان به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن

  • Haider Kareem

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی 11 هه‌مین کۆنفرانسی خۆی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق سازدا و وڵاتانی ئه‌ندام له‌ وتاری کۆتایـیاندا داواده‌که‌ن یه‌کێتی و هاوکاری نیشان بده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر تێرۆرزم و هۆشداریـیان داوه‌ که‌وا وتاری توند و وشه‌ی ژه‌هراوی گه‌لێـک خراپـتره‌ له‌ تێرۆرزم.

عادل نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، پـشتیوانی خۆی بۆ وتاره‌که‌ ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت به‌وه‌ی ته‌نها ئه‌م ڕێکخراوه‌ و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر وتار پـێشـکه‌ش ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌ و سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بنێن.

XS
SM
MD
LG