Accessibility links

پەرلەمانی عێراق زۆربەی بڕگەکانی بودجەی سـاڵی 2016 ی پەسەندکرد

  • VOA News

بە شێوەیەکی گشتی بودجەی ساڵی 2016 عێراق لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە گوژمەی 105 ترلیۆن و 800 ملیار دیناری عێراقی پەسەندکرا.

هەرچەندە پەرلەمانی عێراق بەنیازبوون بودجەی هەرێمی کوردستان لە 17% بۆ 13% بگۆڕن، بەڵام فراکسیۆنە کوردیـیەکان هەڕەشەی بایکۆتکردنی دانیشتنەکەیان کرد، بۆیە لە کۆتاییدا هەر وەکو خۆی مایەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کۆبوونەکانی پەرلەمان بەردەوامن، بەهۆی دوو بڕگەی سەرەکی کە یەکەمیان ئەوەی ناسراوە بە ئەسباب موجبەی بودجە ، بڕگەی دوومیان لەسەر داودەرمان و کێشەی پەنابەرانە لە هەرێمی کوردستان.

XS
SM
MD
LG