Accessibility links

پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیر سنوورداردەکات


ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەنگیان داوە لەسەر سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیرانی وڵات لە مەسەلەی جێبەجێکردنی یاساکانی چاکسازی و پەرلەمانتارانی عێراقی فشار دەخەنە سەر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران رەزامەندی پەرلەمان بەدەست بێنێت بەر لەوەی یاسا و ڕێسا نوێـیەکانی ریفۆرمسازی پیادە بکات.

لەو بارەیەوە موحس سەعدون پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق گوتی بڕیارەکەی ئەمڕۆ دووشەممە هەڵوێستێکی نێگەتیڤ نیە لە دژی پلانەکانی چاکسازی بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ، ئەو چاکسازیانەی لەمانگی هەشتی ئەمساڵدا پەرلەمانتارانی عێراقی بە کۆی دەنگ پەسەندیان کرد.

هاوکات موحسن سەعدون دەشڵێت پەرلەمان گەرەکی بوو کە دەسەڵاتەکان لە نێوان حکومەت و بواری تەشریعی لە یەک جیابکاتەوە ئەوەی لە دەستوری عێراقیدا هەیە.

ئەوەی شایانی باسە هەنگاوەکەی حەیدەر عەبادی بۆ نەهێشتنی هەر سێ جێگرەوەکانی سەرۆک کۆمار و هەروەها جێگرەوەکانی سەرۆک وەزیران و هەروەها کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی، هەموو ئەمانە ناڕەزاییەکی فراوانی لە لایەن پارتە سیاسیە جیاوازەکانی لێکەوتووەتەوە.

بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران لەمەڕ ئەنجامدانی چاکسازیەکان بە هۆی ئەو ناڕەزاییە جەماوەریەوە بوو لە دژی گەندەڵی و خراپی خزمەتگوزارەیەکان و هەروەها لە دژی بە فیڕۆدانی داهاتی عێراق.

XS
SM
MD
LG