Accessibility links

عەبادی: گرنگە عێراق سود لە هەواڵگری وڵاتانی دۆست وەربگرێت


سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت گرنگە بۆ وڵاتەکەی سود وەربگرێت لە کاری دەزگا هەواڵگریـیەکانی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە زانیاری لەسەر تۆڕە تێرۆرسـتییەکانی سەر بە داعش لە دەرەوەی عێراق کۆدەکەنەوە.

حەیدەر عەبادی ڕۆژی دووشەممە بەر لەوەی بەرەو نیویۆرک بڕوات بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشـتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێـکیدا لەسەر تەلەفیزیۆن ئەمەی ڕاگەیاند و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کەوا ڕووسیاش وا بەشداری شەڕی دژی داعش دەکات و تۆڕێکی هەواڵگری پـێکهێناوە کە ئێران و سوریای تیایدا بەشدارن. جەختی لەوەش کرد عێراق پـێویستی بە کاری هەواڵگری هەموو وڵاتانی جیهان هەیە.

هەروەها عەبادی گوتی بەردەوامیش دەبێت لەکارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG