Accessibility links

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ: دەبێت حکومەتی عێراق کۆنترۆڵی هێزە نیمچە لەشکریـیەکانی بکات

  • VOA News

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت دەبێت حکومەتی عێراقی کۆنترۆڵی هێزە نیمچە لەشکریەکانی وڵاتەکەی بکات ئەوانەی پێشێلکاریان ئەنجام داوە، لەوانە گرتن و ونکردنی خەڵکان بە نهێنی و روخاندنی ماڵ و خانوبەرە. دەشڵێت دەبێت حکومەتی عێراقی ئەنجامدەرانی ئەم کارانە بەرپرسیار بکات و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات.

ڕێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی پـێویستە بەغدا هەنگاوی دەستبەجێ بنێت بۆ دامەزراندنی فەرماندە و کۆنترۆڵی کاریگەرانە بەسەر ملیتانانی سەر بە حکومەتی عێراق و ئەو ملیتانانەشی ناچنە ژێر رکێفی حکومەتەوە دەست بەرداریان ببن.

هەروەها ڕێکخراوەکە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات دڵنیابێت لەوەی هێزەکانی دەستیان لە پێشێلکاریەکاندا هەبووە، بە چاکی تەمێ بکرێن یان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، هاوکات دەبێت حکومەتی عێراقی قەرەبوی ئەو کەسانە بکاتەوە کە ماڵەکانیان وێرانکراون یان شوێنی نیشتەجێـیان بۆ دابین بکات.

ڕاپـۆرتەکە وردەکاری تەقاندنەوەی ماڵی خەڵکی لە شاری تکریت دەخاتە ڕوو لەگەڵ دەسـتبەسەرکردنی خەڵکەکەی پاش ئەوەی شارەکە لە داعش ڕزگارکرا.

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت هێزەکانی ملیتانانی حەشدی شەعبی لە تکریت و شارۆچکەکانی دەوروبەری تاڵانیان ئەنجامدا و ئاگریان لە ماڵەکانیان بەرداوە. هەروەها بە شێوەیەکی نایاسایی نزیکەی 200 پـیاو و کوڕیان دەسـتگیرکردووە و بە لایەنی کەم هێشـتا 160 کەسیان هێشـتا بێ سەروشوێنن.

XS
SM
MD
LG