Accessibility links

حەسەن جیهاد: عێراق هەتا ئێسـتا هێزێـکی لەشکری یەکلایی‌کەرەوەی بۆ شەڕەکان نیـیە


ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی عێراق بۆ ڕزگاکردنی پارێزگای ئەنبار لە دەسـتی داعش هەتا ئێسـتا ئەنجامێـکی ئەوتۆی نەبووە و هێشـتا داعش بەردەوامە لە هێرشەکانی و هەر ڕۆژی دووشەممە بە سێ تەقینەوەی خۆکوژی بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووە لە ڕۆژئاوای ڕومادی و لە ئاکامدا 8 سەرباز گیانیان لەدەسـتداوە.

لەم بارەیەوە حەسەن جیهاد ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت پـێدەچێت شەڕەکە درێژەبکێشێت، چونکە حکومەتی عێراق هەتا ئێسـتا هێزێـکی یەکلایی‌کەرەوەی بۆ شەڕەکان نیـیە.

پاشان دەڵێت کەموکوڕی کەورە لە نێو هێزەکانی حکومەتی عێراقدا هەیە، وە بەڵگە بۆ ئەمە وەزیری بەرگری فەرماندەی فیرقەی 10 ی لەشکری عێراقی لە پـۆستەکەی لاداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:11 0:00

XS
SM
MD
LG