Accessibility links

وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى عێراق: ژمارەى ئاوارەكانى عێراق گەیشتە 3 ملیۆن كەس و بە سەرانسەرى عێراقدا بڵاوبوونەتەوە


وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى حكومەتى عێراق، ئاشكرایكرد ژمارەى ئاوارەكانى عێراق كە بەهۆى شەڕى داعشەوە ئاوارەبوون گەیشتووەتە 3 ملیۆن كەس و لە سەرانسەرى عێراقدا بڵاوبوونەتەوە.

دكتۆر دەرباز محەمەد، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"بەهۆى خراپى كەش و هەوا و ژینگە و زۆرى ژمارەیان، ئاوارەكان لە بارودۆخێكى مرۆیى خراپدان."

وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى حكومەتى عێراق، ئاماژەى بەوەكرد ئەو بڕە پارەیەى كە بۆ ئاوارەكان دانراوە کە تریلیۆنێک دینارە كەمە و وتى"جگە لە حكومەتى عێراق ، ڕێكخراوەكان بە تایبەت نەتەوە یەكگرتووەكان خزمەتێكى زۆر بە ئاوارەكان دەكەن."

دەربارەى بڕیارەكەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق كە ماف دەدات بە ئاوارەكان بۆ گواستنەوەى تۆمارى بارى شارستانیان بۆ ئەو ناوچانەى كە ئێستا لێى دەژین، دكتۆر دەرباز وتى"بڕیارەكە لە نێو ئەنجومەنى وەزیراندا باسنەكراوە ، بەڵام ئەنجومەنى پارێزگاكان دەتوانن جێبەجێكردنى بڕیارەكە ڕەتبكەنەوە ئەگەر هەست بكەن بڕیارەكە دەبێتە هۆى گۆڕینى دیمۆگرافیاى پارێزگاكەیان."

هێشتا ژمارەیەكى زۆر شار و شارۆچکەى سونەنیشین لە ژێر كۆنترۆڵى داعشدایە و شەڕ لە عێراقدا بەردەوامى هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ژمارەى ئاوارەكان ڕوو لە هەڵكشانى زیاتر بكات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:48 0:00

XS
SM
MD
LG