Accessibility links

قانووندانه‌رانی عێڕاق دوو وه‌زیری ئاسایش هه‌ڵده‌بژێرن


کۆنتڕۆلی دوو وه‌زاره‌تی گرنگی ئاسایش سه‌رچاوه‌یه‌کی گرژی له‌ نێوان لایه‌نه‌کانی دژبه‌ری سیاسی عێڕاق بوونه‌.

قانووندانه‌رانی عێڕاق له‌ میانه‌ی شه‌ری وڵات له‌ گه‌ڵ گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام هه‌موو پۆسته‌کانی ماوه‌ له‌ حکومه‌تی حه‌یده‌ر ئه‌ل عه‌باد یان په‌سند کردوه‌، له‌ نێویان دا پوسته‌ گرینگه‌کانی به‌رگری و نێوخۆییش ده‌گرنه‌وه‌.

قانووندانه‌ران شه‌مه‌ په‌سندی محه‌مه‌د سالم ئه‌ل غه‌بان، قانووندانه‌ری شیعه‌ له‌ هاوبه‌ندی سیاسی ده‌وڵه‌تی قانوونی ئه‌ل عه‌بادی، وه‌ک وه‌زیری نێوخۆیی یان کرد. خالید ئه‌ل عوبه‌یدی، قانووندانه‌رێکی سونی خه‌ڵکی شاری موسل وه‌ک وه‌زیری به‌رگری هه‌ڵبژێردرا.

کۆنتڕۆلی دوو وه‌زاره‌تی گرنگی ئاسایش سه‌رچاوه‌یه‌کی گرژی له‌ نێوان لایه‌نه‌کانی دژبه‌ری سیاسی عێڕاق بوونه‌.

قانووندانه‌رانی عێڕاق مانگی ڕابردوو زۆربه‌ی کابینه‌ی به‌ڕێز عه‌بادی یان په‌سند کرد و به‌ فرمی ده‌نگیان به‌ ناوبراو وه‌ک سه‌روک وه‌زیر دا بۆ ئه‌وه‌ی جێگای نووری ئه‌ل مالکی بگرێته‌وه‌. ڕه‌خنه‌ گران ده‌ڵێن سوونێکانی دوورخستبۆوه‌، یارمه‌تی به‌ سه‌ر‌هه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام کرد.

XS
SM
MD
LG