Accessibility links

کاوه‌ موحه‌مه‌د: له‌م به‌رواره‌وه‌ هوشیار زێباری وه‌زیری دارایی نییه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

Kawa Muhamad

Kawa Muhamad

دوای ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر مانه‌وه‌ی دۆسێی لێپرسینه‌وه‌که‌ی وه‌زیری دارایی عێڕاق هوشیار زێباری له‌ نێوان متمانه‌ لێ سه‌ندنه‌وه‌و مانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌که‌ی، دواتر پۆسته‌که‌ی لێسه‌ندرایه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێڕاق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان کاوه‌ محه‌مه‌د ده‌ڵێت "له‌م به‌رواره‌وه‌ هوشیار زێباری وه‌زیری دارایی نییه‌ و به‌ ده‌ست له‌کارکێشاوه‌ حیساب ده‌کرێت."

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی بۆچی فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌ به‌غداد داکۆکیان له‌ وه‌زیره‌ کورده‌که‌ نه‌کرد؟ ئه‌و لای وایه‌ به‌ لادانی وه‌زیرێک که‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لادراوه‌، کورد به‌ ئامانج نه‌کراوه‌، تاوه‌کو یه‌ک هه‌ڵوێست بین، ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر زێباری له‌سه‌ر مه‌له‌فی بودجه‌و مافی خه‌ڵکی کوردستان بانگێشت کراوه‌ یان مه‌سه‌له‌یه‌ک په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ هه‌رێمی کوردستان، بێ گومان به‌رگریمان لێده‌کرد، به‌ڵام 4 فراکسیۆن ده‌نگمان به‌ متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ داوه‌، ته‌نها فراکسیۆنی پارتی، وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی حیزبی ده‌نگیان به‌ کاک هوشیار داوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌که‌ی."

XS
SM
MD
LG