له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کامیونێکی بۆمب رێژکراو له تاخێکی شیعه نشین له به‌غدا ته‌قیه‌وه و زیاتر له ٦٠ کوژراو و ٢٠٠ برینداری لێ که‌وته‌وه. داعێش به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌که‌ی گرته ئه‌ستو و جه‌ختیشی کردەوه که له ئه‌نجام دانی ئه‌م جۆره ئۆپراسیونانه به‌رده‌وام ده‌بێت. له مانگی پێشوش‌دا ته‌قینه‌وه‌یەکی خۆکوژی تر بوە هۆی کوژرانی زیاتر له ١٠٠ که‌س و بریندار بونی چه‌ند سه‌د که‌سی تر. ئه‌م ته‌قینه‌وانه چ ئامانجەکی تایبه‌ت ده‌پێکێت و به‌رده‌وام بوونه‌که‌ی چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر به‌ربڵاو بوونی مه‌ترسی شه‌ری سوننه و شێعه ده‌بێت.
کاکه ئه‌مین سورخابی، لێکوله‌ری سیاسی کورد دانیشتوی ئاڵمان له سه‌ر ئه‌و باوره‌ریه که ئه‌م ته‌قینه‌وه دوایه په‌یوه‌ندی به چڕ بونی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه هه‌یه که دژی داعێش له جه‌ریان دایه و مه‌ترسی شه‌ری به‌ربڵاوی سوننه و شیعه‌ش ئێسته له هه‌موکاتێک زیاتره.