به لایه‌نی که‌م 7 که‌س له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له عێراق کوژراون که سێ که‌سیان له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له بازاڕێـکی به‌غدا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له گه‌ڕه‌کی مه‌نسور هه‌روه‌ها 9 که‌س برینداربوون.
له خۆرئاوای به‌غداش نزیک شـارۆچه‌ی ئه‌بو غرێب هێرشبه‌ران باوکێـک و دوو کوڕیـیان له ماڵه‌که‌یاندا کوشت. به‌رپـرسـان ده‌ڵێن پـیاوه‌که ئه‌ندامی چه‌کدارانی سـوونه‌ی دژ خراپکاران بوو که به ڕۆڵه‌کانی عێراق ده‌ناسرێن.
هه‌ر له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گوتیان خراپـکاران هێرشـیان کرده سه‌ر ماڵی چه‌ند ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیس له پارێزگای ئه‌نبار و 18 که‌سیان بریندارکرد.