Accessibility links

له‌ دوو هێرشدا له‌ به‌غدا 7 که‌س ده‌کوژرێن و 26 که‌سی دیکه‌ بریندارده‌بن

  • VOA News

ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق پاسه‌وانی له‌ شوێنی یه‌ک له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا ده‌که‌ن، شه‌ممه‌ 4 ی دوازده‌ی 2010

ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق پاسه‌وانی له‌ شوێنی یه‌ک له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا ده‌که‌ن، شه‌ممه‌ 4 ی دوازده‌ی 2010

کاربه‌ده‌سـتان له‌ عێراق ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌م 7 گه‌شـتیاری ئێرانی کوژراون و 26 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون، ئه‌و گه‌شـتیارانه‌ی بۆ سه‌ردانی مه‌زاری پـیرۆزی شیعه‌کان سه‌ردانی عێراق ده‌که‌ن له‌ دوو هێرشی جودادا له‌ به‌غدای پایته‌خت.

وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو و هه‌روه‌ها بۆمبی دیکه‌ش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ نزیک ماڵێـک ته‌قیونه‌ته‌وه‌ که‌ بۆ مه‌به‌سـتی پـشـوودانی گه‌شـتیاره‌ ئێرانیـیه‌کان به‌کارهێنرابوو له‌ گه‌ڕه‌کی کازمیـیه‌ له‌ به‌غدا.

ئه‌م ڕووداوه‌ش بووه‌ هۆی کوشـتنی 5 که‌س و برینداربوونی به‌ لایه‌نی که‌م 18 که‌سی دیکه‌. له‌ هێرشی دووه‌مدا کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی داوه‌ له‌ پاسێـک که‌ گه‌شـتیاره‌ ئێرانیـیه‌کانی هه‌ڵگرتبوو له‌ گه‌ڕه‌کی شوعله‌ هه‌ر له‌ به‌غدا.

له‌و ڕووداوه‌دا 2 که‌س کوژراون و به‌ لایه‌نی که‌م 8 که‌سی دیکه‌ برینداربوون. زۆر له‌ شیعه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها شیعه‌کانی دیکه‌ش ساڵانه‌ سه‌ردانی مه‌زاری پـیرۆزی شیعه‌کان له‌ عێراق ده‌که‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG