پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت به هۆی هێرشی بۆمبی له چه‌ند به‌شێکی وڵات به که‌می ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس کوژراوه وچه‌ند که‌سی تر بریندار بون.
له شاری موسڵ باکوری عێراق، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی به‌ستراو به ماشێنێکی پۆلیس ئه‌ندامێکی پۆلیس کوژرا و 4 که‌سی تر برینداربوون.
له به‌غدا، له ئاکام 2 هێرشی بۆمبی جودا به‌لای که‌م 4 که‌س کوژران.
و بۆمبی چواره‌م له شاروچکه‌ی توزخۆرماتو،175 کیلۆمه‌تر له دووری باکوری به‌غدا، ته‌قییه‌وه 2 که‌سی بریندار کرد. ڕاده‌ی توندوتیژی له عێراق له‌که‌می داوه له‌وه‌تای ساڵی 2006 و ساڵ2007 که له‌وپه‌ڕی توندی دابوو، به‌ڵام هێشتاش هێرشه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بوونه.