Accessibility links

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا 48 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

ته‌قینه‌وه‌ی ماشینێکی بو‌مبڕێژکراو له‌ پرسه‌یه‌ك له‌ به‌غدا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 27 یه‌کی ساڵی 2011

ته‌قینه‌وه‌ی ماشینێکی بو‌مبڕێژکراو له‌ پرسه‌یه‌ك له‌ به‌غدا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 27 یه‌کی ساڵی 2011

به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی بو‌مبڕێژکراو له‌ پرسه‌یه‌کدا له‌ به‌غدای پایته‌خت 48 که‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ که‌ له‌ گه‌ڕه‌کێکی شیعه‌کان له‌ به‌غدا ڕوویدا هه‌روه‌ها بووه‌ مایه‌ی بریندارکردنی 121 که‌سی دیکه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌ و له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌کی که‌راده‌ له‌ به‌غدا ، یه‌ک که‌س کوژرا و پێنج که‌س برینداربوون. به‌رپرسان ده‌ڵێن سێ له‌و بریندارانه‌ ئه‌ندامانی پۆلیسن.

هه‌روه‌ها له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی تری لا ڕێ له‌ ناوچه‌ی باب موعه‌زه‌م، یه‌ك که‌س کوژرا و 3 که‌س بریندار بوون.

جێی ئاماژه‌ پێکردنه‌ له‌م دواییه‌دا زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ عێراقی گرتووه‌ که‌ ئیمانداره‌ شیعه‌کان و هیزه‌کانی ئاسایشیان کردۆته‌ ئامانج.

XS
SM
MD
LG