به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات وان له هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ن، ئه‌وه‌ی دوای په‌لامارێـک بۆ سه‌ر لووله نه‌وت به‌ری سه‌ره‌کی له باکوری عێراق ئاگری تێبه‌ربووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێـک له ناوچه‌ی حه‌زه‌ر له باشوری موسڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و کونێـکی گه‌وره‌ی کردۆته لووله نه‌وت به‌ره‌که و ناچاربوون هه‌ناره‌کردنی نه‌وتی لێوه ڕاگرن.
به‌رپـرسـانی عێراقیش ده‌شڵێن چاکردنه‌وه‌ی لووله نه‌وت به‌ره‌که چه‌ند ڕۆژێـک ده‌خایه‌نێت به‌ر له‌وه‌ی بتوانن سه‌رله‌نوێ ده‌ست به ناردنه‌وه‌ی نه‌وت بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه لووله نه‌وت به‌ره‌ی ئاماژه پـێـدراو نه‌وت له باکوری عێراقه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکی ده‌گوێزێته‌وه و ڕۆژانه نزیکه‌ی 420 هه‌زار بۆشکه نه‌وتی خاو ده‌نێرێته ده‌ره‌وه، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی که یه‌ک له‌سه‌ر چواری هه‌نارده‌ی کۆی گشـتی نه‌وتی عێراقه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌مان ئه‌و لووله نه‌وت به‌ره له مانگی دوازده‌ی سـاڵی پاردا کرایه ئامانجێـکی تێرۆریسـتی.