هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له بازاڕێـکدا له پارێزگای دیاله ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له شـارۆچکه‌ی خاڵس ڕوویداوه و زیاتر له 50 که‌سیش به‌هۆیه‌وه برینداربوون.
مانگی سێی ڕابردووش له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه له نزیک چێشـتخانه‌یه‌ک هه‌ر له هه‌مان شـارۆچکه‌دا به لایه‌نی که‌م 42 که‌س کوژران.