کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی پـیاوێـکی دژ به ئه‌لقاعیده و ته‌قه‌یان له خۆی و خێزانه‌که‌ی کردووه و کوشـتوویانن.
سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس ده‌ڵێن هێرشه‌که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کراوه‌ته سه‌ر ماڵی پـیاوه‌که که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شـاری فه‌لـلوجه. ده‌شڵێن به لایه‌نی که‌م 4 له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌شی کوژراون، له‌وانه هاوسه‌ره‌که‌ی.
پـیاوه‌که سه‌ر به‌و کۆمه‌ڵانه‌یه که به سه‌حوه ناسراون، ئه‌و میلیشـیا سـوونانه‌ی له 2006 و 2007 یارمه‌تی هێزه عێراقی و ئه‌مه‌ریکیه‌کانیان دا له شه‌ڕی دژی ئه‌لقاعیده.
پـۆلیس وه‌باڵی هێرشه‌که‌ی خسته ئه‌سـتۆی ئه‌لقاعیده.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده که خۆیان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق ناوزه‌د ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی سه‌ر بانکی ناوه‌ندی عێراق له به‌غدا ڕاگه‌یاند. له‌و هێرشه‌دا 18 که‌س کوژران.