کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌ران 4 پـۆلیسی عێراقیان کوشـتووه و هه‌روه‌ها چه‌کدارێـکیش که حکومه‌تی وڵاته‌که پـشـتیوانی لێـده‌کات.
ئه‌م ڕووداوانه‌ی عێراق هاوکاتن له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیـیه‌کان به‌ر له کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
له ڕووداوێـکیاندا ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسـراو ته‌قه‌یان کردووه و 2 پـۆلیسیان کوشـتووه له ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یاندا له بنکه‌یه‌کی پـشـکنیندا له به‌غدا و دواتریش ماشێنه‌که ئاگری تێبه‌ربووه. دواتریش 2 پـۆلیسی تریش له بنکه‌یه‌کی پـشـکنینی ڕۆژئاوای به‌غدا کوژراون.
له باکوری ڕۆژئاوای به‌غداش چه‌کداره‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئاسایشی که ئه‌ندامانی میلیشیا سووننه‌کانی لێبوون، واته ئه‌وانه‌ی حکومه‌تی عێراق پـشتیوانیان لێـده‌کات، له‌و ڕووداوه‌شـدا یه‌کێـک کوژراوه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا هێزه ئاسایشیـیه‌کان زۆر جاران بوونه‌ته ئامانجی هێرشه‌کانی یاخیبووان هاوکاتی که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا.
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوودابوو کۆشـکی سـپی گوتی که ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ڕێـی خۆیه‌تی بۆ دوایی‌هێنان به ئه‌رکی شه‌ڕی له‌شـکری له عێراقدا له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا.