کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بووه‌ته هۆی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 10 که‌س له ناویاندا 6 پـۆلیس.
له‌و هێرشه‌دا زیاتر له 20 که‌س برینداربوون که نزیک باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له ڕومادی ڕوویداوه.
چه‌ند ساتێـک دواتر بۆمبێـکی تر له نزیک ئه‌و شوێنه ته‌قیوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو به لایه‌نی که‌م 2 که‌سی کوشـتووه له شـاری به‌عقوبه له باکوری عێراق.