ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی 29 ی سێی له باکوری عێراق گرتووه‌ته ئه‌ستۆ که بوو به‌هۆی کوژرانی 58 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌س.
ئه‌و گروپه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕایگه‌یاندووه 5 ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو و پشتێنی بۆمبی و هه‌نارۆکیان له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تکریتدا به‌کار هیناوه. سه‌ربازانی عێراقی پاش شه‌ڕێکی چه‌ند کاتژمێری ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا گرته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆمبێکی که‌نار ڕێگا له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بووه به هۆی برینداربوونی سێ سه‌رباز.
ئه‌م هێرشه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو پۆلیس ڕایگه‌یاند هێرشبه‌رێکی خۆکوژ 3 که‌سی له میانه‌ی هێرشێکدا بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازان له فه‌لـلوجه کوشتووه.