به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌بێت له کۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واوی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریکا که له عێراق ماون بکشێنه‌وه.
هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه جه‌خت کردنه‌وه‌ی حکومه‌تی عیراق له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و کشانه‌وه‌یه له ژێر فشاری کۆماری ئیسلامی ئێراندایه ، هاوکات ئه‌و بۆچونه‌ش هه‌یه که ده‌ڵێت له عێراقدا زه‌مینه گونجاوه بۆ ئه‌و کشانه‌وه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوو گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دوو په‌رله‌مانتاری عێراقی ئه‌رشه‌د ڕه‌شاد له‌سه‌ر لیستی عێراقیه و جنان عه‌بدولجه‌بار له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:16 خوله‌که.