Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا ڕاوێژکارانی له‌شکری بۆ هه‌ولێر ده‌نێرێت


کۆمه‌ڵێک له‌ یه‌زیدی یه‌کانی ئاواره‌
کۆمه‌ڵێک له‌ یه‌زیدی یه‌کانی ئاواره‌

کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی خەریکە بە پەلە یارمەتی بە هەزاران کەمینەی یەزیدی بگەیەنێت کە بێ بوونی خواردەمەنی و ئاوی پێویست لە سەر چیای شەنگال لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق دا گیریان کردووە.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 130 ڕاوێژکاری دیکه‌ی له‌شکری بۆ باکووری عێڕاق به‌ڕێکراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕیگایانه‌ هه‌ڵسه‌نگێنن که‌ واشنگتن بتوانێت یارمه‌تی به‌ به‌غدا بکات چاره‌سه‌ری ڕووبه‌ڕووبوون له‌ به‌رامبه‌ر یاخی گه‌ری توندڕه‌وانی ئیسلامی بکات.

هه‌گل له‌ ده‌مێکدا له‌ بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ کالیفۆڕنیادا ده‌دوا، جه‌ختی کرد که‌ ناردنی ئه‌و ڕاوێژکارانه‌ بۆ شاری هه‌ولێر له‌ باکووری عێڕاق "کرداری سه‌بارزان له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ر نابێت"، به‌ڵکوو گوتیشی که‌ تیمه‌که‌ هه‌لسه‌نگاندنێکی چڕ وپڕی ئاسایشی عێراق له‌ باکووری وڵات دا ده‌کات.

له‌ ڕووداوێکی پێوه‌ندیدار دا، هێلیکۆپترێکی عێڕاقی کە هەڵگری یارمەتی بۆ پەناخوازانی بێ دەرەتانی یەزیدی بوو- ئەوانەی لە باکووری عێراق لە بەر توندڕەوانی ئیسلامی پەڕیوەبوونە- کەوتۆتە خۆارەوە، له‌ ئاکامدا فڕۆکەوانەکە گیانی له‌ ده‌ست دا و چەند کەسی تریش بریندار بوون.

کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی خەریکە بە پەلە یارمەتی بە هەزاران کەمینەی یەزیدی بگەیەنێت کە بێ بوونی خواردەمەنی و ئاوی پێویست لە سەر چیای شەنگال لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق دا گیریان کردووە.

لە هەمان کاتدا، ئەمەریکا خەرێکی بۆمباران کردنی ملیتانەکانی ئیسلامیه‌ بۆ ئەوەی ئەوان لە پەناخوازان دوورخاتەوە و پێشیان بگرێت کە زیاتر لە عێراق دا پێشڕەوی نەکەن.

سکرتێری گشتی یو ئێن بان کی موون داوای لە جیهان کرد پارێزگاری لە ئەو کەمینانە بکەن کە لە چنگ میلیتانەکانی ئیسلامی عێراق و شام هه‌روا پەڕەوازە دەبن. بەڕێز بان کوتی ئەو بە "کردارەکانی وەحشیانەی ئه‌و گرووپه‌ گەلێک سەرسام بوو لە دەمێکدا شارو شارۆچکەکانی خۆر‌هەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای عیراقیان گرتووە."

بە یارمەتی هێزەکانی کورد لە هەریمەکەدا، زیاتر لە ٢٠،٠٠٠ پەناخواز توانیان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شەنگال دەرباز بن، بەڵام هەزاران کەسی زیاتریش هێشتا هەروا گیریان کردووە.

ئەمەریکا، عەڕەبستانی سعودی و ئێران پشتیوانیان بۆ بەڕێز عەبادی دەربڕیوە، کە ڕەکەبەری سەرۆک وەزیری نوری ئەل مالکیی یه‌ کە هەوڵ دەدا دەسەڵاتداری هەشت ساڵەی خۆی لە خۆلی سێهەمدا بەرفرەوان بکاتەوە. مالکی وەک کەسایەتێک دیتراوە کە دوو جەمسەری سیاسی لە نێوان زۆرینەی شیعە و کەمینەی سونی یەکان پێک هێنابێت.

سەرۆکی هەریمی کوردستان مەسعود بارزانی لە پێوەندێکی تەلەفۆنی سێ شەمە دا بە جێگری سەرۆک جۆ بایدن ی گوت کە ئەو ئامادەیە لە گەڵ بەرێز عیبادی دا کار بکات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئاسایشی وڵات ببنەوە.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌م پێوه‌ندی یه‌ دا گوتی:

"ڕێبەرایەتی نوێی عێڕاق ئاستەنگێکی گەلێک سەخته‌. ئەو ڕێبەرایەتی یە مەجبووره‌ لە ڕێگای دەسەڵاتداری هەمەلایەنە و هەروەها بە هەڵێنانەوەی هەنگاوان بۆ نێشان دانی چارەسەری، بەڵێنی ڤڵاتیانی سەرلەنوێ وەدەست بهێنێتەوە، و ئێمە لە ماوەی ئەو کاتەی قۆناخی گوازتنەوەدا لە گەڵ خەڵکی عێڕاق دەمێنینەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کوتی هیچ گەرانەوەیەکی هێزەکانی شەڕەوانی ئەمەریکا بۆ عێڕاق نابێت، جەختی کرد کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی شەڕێکه‌ کە "پێویستە عێڕاقێکان لە لایەن عێراقه‌وه‌ تێیدا بەشداری تێدا بکەن."

XS
SM
MD
LG