وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌رکرده له‌شکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تاووتوێی ڕێوشوێنه‌کان ده‌که‌ن بۆ چۆنێتی باشکردن و خێراکردنی به‌رنامه‌کانی مه‌شق و ڕاهێنان و پـڕچه‌ککردنی هێزه عێراقیـیه‌کان، له نێویاندا هێزی خێڵه سووننه‌کانیش.
ئاشتۆن کارته‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له فڕۆکه‌یه‌کدا که به‌ره‌و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ڕێکه‌وتبوو، به په‌یامنێرانی گوت له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک له کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و فه‌رمانده له‌شکریـیه‌کان کۆبووه‌ته‌وه تاوه‌کو چۆن ئه‌م کاره به باشترین شێوه ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زیری به‌رگری گوتیشی له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعش زۆر گرنگه خێڵه سووننه‌کان به‌شداری بکه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاربه‌ده‌سـتێک له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه به‌ڕێز کارته‌ر نیازی نیـیه ڕاسته‌وخۆ چه‌ک ڕه‌وانه‌ی سووننه‌کان بکات و هێشـتا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌م کاره بکرێت.