وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه سه‌ربازه‌کانی خۆی له کاتی دیاریکراودا نه‌کشێنێته‌وه، ئه‌گه‌ربێت و ڕێبه‌رانی عێراقی داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌بێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا کۆتایی سـاڵی 2011 له عێراق بکشێنه‌وه.
به‌هۆی زیادبوونی هێرشه چه‌کداریـیه‌کان له عێراق کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌ڵێن ڕه‌نگه پـیاداچوونه‌وه به کاتی دیاریکراو بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن، وه‌لێ ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕۆژی سێشه‌ممه له کوالالمپور گوتی هه‌ر داوایه‌ک بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه بێت.