سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راك ئۆباما شه‌وی سێ شه‌ممه به‌ره‌سمی کۆتایی به رۆڵی جه‌نگاوه‌ری هێزکانی ئه‌مه‌ریکا له ئێراق هێنا، حه‌وت ساڵ له‌پاش داگیرکرانی عێراق به رێبه‌رایتی ئه‌مه‌ریکا.
رۆژی سێشه‌ممه، سه‌رۆك چووه بنکه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له فۆرت بلیس، ولایه‌تی ته‌کزاس تاچاوی به‌ۆ سه‌ربازانه بکه‌وێت که له‌شه‌ری عێراق خزمه‌تیان کردبوو، شه‌رێك که گیانی له 4،400 هێزکانی ئه‌مه‌ریکا ستاند. دواتر به‌رێز ئۆباما گه‌رایه‌وه واشنتن و له کۆشکی سپی وتارێکی پێشکه‌شی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا کرد و تێدا باسی قۆناخی کۆتایی شه‌رکرده‌نی هێزه‌کان و قۆناخی نۆی رۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ك ئامۆژگاری دان وراهێنانی هێزه‌کانی عێراقی کرد.
هه‌ر رۆژی سێشه‌ممه، سه‌ره‌ك وه‌زیران نوری ئه‌لمالکی له وتارێکی ته‌له‌ڤیزێۆنی بۆ عێراقیه‌کان گووتی هێزکانی ئاسایش ئاماده‌ن به‌رپرسیاره‌تی ته‌واو بگرنه‌ئه‌ستۆ بۆ دابین کردنی ئاسایشی عێراق و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان. ئه‌و گووتیشی عێراق ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆبایده‌ن له عێراقه بۆ دیدار‌و گفتگۆ ده‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌م ووڵاته و تائێستا چاوی به سه‌ره‌ك وه‌زیران مالکی و سه‌رۆك کۆمار تاله‌بانی که‌وتووه.