ڕۆژی سێشه‌ممه هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتن پـێشـوازی له هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کرد.
له میانه‌ی چاوپـێکه‌وتنه‌که‌یاندا باس له‌و هه‌وڵانه کران که ده‌درێن له پـێناو ڕزگارکردنی عێراق له به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها پـێشـهاته سیاسیـیه‌کانی ناو عێراق و په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
پاشـان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان سـازکرد و تیایدا خانم هێله‌ری کلنتن گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به توانای عێراقیـیه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق. به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا داوای له عێراقیـیه‌کان کرد هه‌وڵی زیاتر له‌و پـێناوه‌دا بده‌ن. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا پـشتگیری له هیچ لایه‌نێـک ناکات له مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تدا.
خانم هێله‌ری کلنتن له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی لیژنه هاوبه‌شه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و عێراق له کاره‌کانیاندا به‌رده‌وامن بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه سـتراتیژیـیه‌ی که له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مۆرکراوه، وه به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی گرنگ.
هۆشـیار زێباریش لای خۆیه‌وه گوتی له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خانم هێله‌ری باس له‌و هه‌وڵانه کراون که ده‌درێن بۆ پێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و گوتیشی ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی عێراقیـیه و کاربه‌ده‌سـتانی عێراق هه‌موو هه‌وڵێـکی خۆیان ده‌ده‌ن له پـێناو ئه‌وه‌ی وڵاته‌که نه‌که‌وێته ناو بۆشـایی‌یه‌کی ده‌سـتوریـیه‌وه.
به‌ڕێز زێباری له وه‌ڵامی پـرسیارێـک سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه بۆ ئێران گوتی حکومه‌تی عێراق کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که ده‌کات و نایه‌وێت پـێشـێلکاری له بڕیاری سـزا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی سه‌ر ئێران بکات. گوتیشی ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌برێت به‌و بڕه نیـیه که باسی لێوه ده‌کرێت.
کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که - به‌شی یه‌که‌م
کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که - به‌شی دووه‌م