Accessibility links

دوو لە 18 کرێکارە تورکەکەی لە عێراقدا ڕفێندراون ئازاددەکرێن


پـۆلیس دەڵێت دوو لەو 18 کارمەندە تورکەی کە لەسەرەتای ئەم مەنگەدا لە بەغدا ڕفیندرابوون، لە پارێزگای بەسرە لە باشوری عێراق ئازاکران.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەسرە ژەنەڕال کەریم ئەلزەیدی بە دەزگای ئەسیوشیەتد پریسی گوت ئەو دوو کرێکارە لە لایەن کاروانێکی پـۆلیس لە نزیک باڵەخانەی نەخۆشخانەی تورکی لە بەسرە دۆزرابوونەوە و هەردووکیان لە ڕەوشێکی تەندروستی باشدان.

جێی ئاماژەیە 18 تورکەکە لە 2 ی مانگی نۆدا لە کۆمپانیایەکی بونیاتکردن لە ناوچەی سەدری زۆینە شیعە لە بەغدای پایتەخت لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە ڕفیندران. و لە هەفتەی ڕابردوودا لە شریتێکی ڤیدیۆ لەلایەن گروپێکی نەناسراوی ملیشێکانەوە بە ناوی (فرق ئەلمەوت) ، دیمەنی کۆمەڵێك چەکدار بە بەرگی ڕەش لەگەڵ بارمتە تورکەکانی نیشاندا و داوایان لە تورکیا کرد دزەکردنی میلیشیاکانی بەرە و عێراقەوە ڕابوەستێنێت و هەروەها تێپەربوونی نەوتی هەرێمی کوردستان بە خاکی تورکیا ڕابگرێت و داوایان لە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد کە فەرمان بە جەیش ئەلفەتح لە سوریا بدات کۆتایی بهێنن بە ئابلوقەدانیان بۆ سەر شارەکانی کە زۆربەی دانیشتوانەکانیان شیعەن.

XS
SM
MD
LG