عیراق داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات بۆ تورکیا به کارێکی جیدی بزانێت که ده‌ست به جێ و بێ مه‌رج سه‌ربازانی له باکووری عێڕاق بکێشێته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی:
"ناردنی هێزه‌کانی چه‌کداری تورکیا به بێ ڕێگا دانی حکومه‌تی عێراق وه‌ک یارمه‌تی کردن له دژی تێرۆریزم چاو لێناکرێت، به‌ڵام پێ شێلکردنێکی به ئاشکرای سه‌روه‌ری عێڕاقه و بیجگه له هیزه‌کانی چه‌کداری له‌شکری تورکیا له‌شکری هێچ وڵاتێک له سه‌ر خاکی عێڕاق نین و ئه‌وه‌ش به بێ ڕێگا دان یان ئاگاداری ئێمه‌یه و هه‌ر شتێکی بێجگه له ئه‌مه بگوترێت ساخته کارێکی بێ ئه‌م لا و ئه‌و لایه."
سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بادی رۆژی هه‌ینی ئه‌م داوایه‌کی پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد.
ئه‌و گوتی کاتێکی سنووردار به تورکیا دراوه سه‌ربازانی بکێشێته‌وه و ده‌رگای وتووێژ دانه‌خات.
ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا حه‌وتووی ڕابردوو هێزی زیاتری بۆ عێراق نارد، و ده‌ڵێت سه‌ربازی زیاتر پیویسته بۆ ئه‌وه مه‌شق پێده‌رانی تورکیا که له عێڕاقن له به‌رامبه‌ر تێرۆرستانی داعش دا بپارێزرێن.