Accessibility links

عێراق ناڕەزایی دەردەبڕێت لە بەرامبەر لێدوانێکی سەرۆکی تورکیا


وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی تورکیای بۆ وڵاتەکەی بانگهشتی وەزارەتەکەی کردووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر لێدوانێـکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا.

ئەحمەد جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانـنامەیەکدا گوتویەتی " وەزارەتی دەرەوە بڕیاری داوە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بانگی وەزارەت بکات تاوەکو بە فەرمی ناڕەزایی عێراقی بداتەدەست لەسەر لێدوانێـکی ئەم دوایـیەی سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە حەشدی شەعبی."

ئەردۆغان لە چاوپـێکەوتنێـکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە کە دوێنێ چوارشەممە بڵاوکرایەوە گوتی حەشدی شەعبی کە پەرلەمانی عێراق پشتگیریان دەکات تێرۆرستن و بەرەو شارۆچکەی تەلەعەفەر دەڕۆن کە 400 هەزار تورکمانی لێـیە.

فاتح یەڵدز لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە وەکو باڵیۆزی تورکیا بۆ عێراق دەسـتبەکاربووە.

XS
SM
MD
LG