Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق ئێدعای تورکیا بۆ به‌شداری له‌ کرداری گرتنه‌وه‌ی موسڵ وه‌لا ده‌نێت.


په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و عێڕاق دوای ئه‌وه‌ به‌ره‌و گرژی ڕۆیی که‌ ئانکارا دره‌نگانی پاره‌که‌ له‌شکری بۆ ناوچه‌ی باشیک، له‌ باکووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ نارد.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس، گرژییه‌کان له‌ نێوان تورکیا و عێڕاق چوارشه‌مه‌ هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ ده‌مێکدا سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق ئێدعاکانی تورکیای وه‌لانا که‌ هێزه‌کانی ده‌بێت له‌ کرداری گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ دا به‌شداری بکرێن.

زوویه‌کی سێ شه‌مه‌، ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان گوتی هێزه‌کانی تورکیا ناکرێت له‌ کرداری گرتنه‌وه‌ی موسڵ دا ده‌ربهاوێشترێن که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕوان بوون و له‌ ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا هوشداری به‌ ئه‌ل-عه‌بادی دا که‌ "سه‌نگ و سوکی" خۆی بزانێت.

په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و عێڕاق دوای ئه‌وه‌ به‌ره‌و گرژی ڕۆیی که‌ ئانکارا دره‌نگانی پاره‌که‌ له‌شکری بۆ ناوچه‌ی باشیک، له‌ باکووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ نارد، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق به‌ شه‌ڕکه‌رانی دژی داعش بدات – هه‌نگاوێک که‌ به‌غدا له‌ ئه‌و کاته‌وه‌ به‌ " پێ شێکردنی به‌ ئاشکرای" سه‌ره‌وه‌ری خۆی ده‌زانێت. عێڕاق داوا ده‌کات تورکیا پاشه‌کشه‌ بکات، به‌ڵام ئانکارا به‌رده‌وام ئه‌و داوایه‌ی پشت گوێ خستووه‌.

ملیشاکانی شیعه‌ی عێڕاق که‌ یه‌کێک له‌ ئه‌و گرووپانه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت له‌ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ دا به‌شداری بکات، داوای کێشانه‌وه‌ی ده‌ست به‌ جێی سه‌ربازانی تورکیای کردووه‌.

هادی ئه‌ل عامری، فه‌رمانده‌ی سوپای به‌در، که‌ یه‌کێک له‌ گرووپه‌کانی شیعه‌یه‌ گوتی، "ئێمه‌ ڕێگامان نه‌داوه‌ و ڕێگاش ناده‌ین که‌ هێزه‌کانی تورکیا سه‌روه‌ری خاکی عێڕاق پێ شێل بکه‌ن. ئێمه‌ جه‌خت ده‌که‌ین که‌ تورکه‌کان ده‌بێت هێزه‌کانی خۆیان بکشێننه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ هه‌روا له‌ سه‌ر مانه‌وه‌یان به‌رده‌وام بن، ئه‌وه‌ ده‌بێت ته‌نیا لۆمه‌که‌ بخه‌نه‌ سه‌ر خۆیان."

کرداری گرتنه‌وه‌ی موسڵ چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت هه‌ره‌ کرداری به‌گرفت بۆ هێزه‌کانی عێڕاق بێت.

XS
SM
MD
LG