Accessibility links

تورکیا ده‌ڵێت له‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له‌ باکوری عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت

  • VOA News

به‌شیر ئه‌ته‌لای جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

به‌شیر ئه‌ته‌لای جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌ به‌زاندنی سـنووری عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌ی له‌شـکری له‌ دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌وانه‌ی به‌ گوته‌ی خۆی خاکی عێراق بۆ هێرشـکردنه‌ سه‌ر باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا به‌کارده‌هێنن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌شیر ئه‌ته‌لای گوتی هێرشی زه‌مینی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ دور نازانێت بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌و 2 هه‌زار سه‌رهه‌ڵـداوه‌ کورده‌ی که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت له‌ باکوری عێراق بن. ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌ته‌لای له‌و ده‌مه‌دا بوو که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری به‌ مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی تورکیا گه‌یشته‌ ئانکه‌ره‌.

تورکیا پـێشـتر داوای له‌ عێراق کردبوو نه‌هێڵن خاکی وڵاته‌که‌یان له‌ لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه‌ به‌کاربێن بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر تورکیا. کاربه‌ده‌سـتانی عێراقیش لای خۆیانه‌وه‌ داوایان له‌ تورکیا کردووه‌ واز له‌ بۆردومانکردنی ناوچه‌ سـنووریـیه‌کانیان بهێنێت و به‌ڵێنیان داوه‌ هه‌موو ڕێوشوێنێـکی پـێویست له‌ دژی په‌که‌که‌ بگرنه‌به‌ر.

XS
SM
MD
LG