Accessibility links

نازم کەهیە: 75% ی دانیشتوانی تازەخورماتوو لە ترسی چەکی کیمیاوی داعش شارەکەیان چۆڵکردووە


بەپـێی ڕاپـۆرتە هەواڵیـیەکان چەکدارانی داعش دوو پەلاماری کیمیاویان لە شاری تازە ئەنجامداوە کە دەکەوێتە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی شاری کەرکوک لەسەر ڕێگای سەرەکی کەرکوک و بەغدایە.

لەم بارەیەوە نازم کەهیە ئەندامی ئەنجومەنی ناحیـیەی تازە خورماتوو لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕۆژی 8 ی مانگی سێ لە کاژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ داعش دەسـتیکرد بە بۆردومانکردنی شارۆچکەی تازە خورماتوو بە 42 کاتیۆشا کە لە دوایـیدا دەرکەوت گازی خەردەل و فسفۆریان تیادا بووە. دەشڵێت لەکامدا کچێـک گیانی لەدەسـتداوە و 670 کەسی دیکە زیانیان پـێگەیشتووە کە هەندێـکیان باری تەندروستیـیان باش نیـیە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی بەغدا کراون. جەختی لەوەش کرد کە تیمێـکی ئەڵمانی و تیمێـکی ئەمەریکایی پشـتڕاستیان کردووەتەوە کە هێرشی کیمیاوی بووە.

پاشان گوتی 75% ی دانیشـتوانی شارۆچکەی تازە خورماتوو هەموویان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە لە ترسی بۆردومانی کیمیاوی داعش.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:26 0:00

XS
SM
MD
LG